شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، له‌باره‌ی په‌نابردن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان هۆشداریده‌دات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، "ده‌كرێت ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە مانگی (تشرینی دوه‌م/11)ی ئه‌مساڵ ئەنجام بدرێت".
ئاوێنە: شاسوار عه‌بدولواحید له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له پلاتفۆڕمی ئێكس (تویته‌ری پێش‌و) نوسیویه‌تی، "ئەگەر لە ماوەی دو هەفتەی داهاتو پەرلەمانی کوردستان کۆنەبێتەوە، پەنا بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەبەین".
راشیگه‌یاندوه، "ھەرێمی کوردستان ناتوانێت لەم حاڵەتەی ئیفلیجیه‌ی ئێستادا بەردەوام بێت لە چالاکییەکانی، تا مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2022 نە پەرلەمانێکی کاریگەرمان هەبو و نە حکومەتێکی باوەڕپێکراو، چاوەڕوانی کردەوەی یەکلاکەرەوە بن لە نەوەی نوێ لە دو هەفتەی داهاتودا".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "هێشتا کات ماوە بۆ گەڕاندنەوەی شەرعیەت، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان دەکرێت ھاوکات لەگەڵ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە (تشرینی دوه‌م/11)ی ئه‌مساڵ ئەنجام بدرێت ئەگەر ئیرادە ھەبێت".