بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی زاخۆ بڵاوی كردەوە، لەسەر رێگای نێوان دهۆک-زاخۆ، هەروەها شەقامی سەرەکیی نێوان تونێلی گەلی بۆ چوار ڕیانی سحێلا، کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ دەکەونەکار، دەشڵێن، داوا لە شۆفێران دەکەین، پابەندی ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بن لەپێناو سەلامەتیی خۆیان.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی زاخۆ لە سنووری دهۆك لەبارەی كەوتنە كاری كامێراكانی تۆماركردنی سەرپێچی هاتوچۆ لە سنوورەكەیان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، کە تیایدا هاتووە، هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەکەینەوە، کە سبەی سێشەممە کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر ڕێگای سەرەکیی دهۆک -زاخۆ، هەروەها شەقامی سەرەکیی نێوان تونێلی گەلی لە زاخۆ بۆ چوار ڕیانی سحێلا، دەکەونەکار.
دەشڵێن، داوا لە شۆفێران دەکەین، پابەندی ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بن لەپێناو سەلامەتیی خۆیان.
باس لەوەشكراوە، زۆرترین خێرایی بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت ١٠٠ كیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و بۆ بارهەڵگرەکانیش، ٨٠ كیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.