بەرهەم ساڵح: شەڕی بەردەوام بووەتە مایەی فەوتانی سامانی ناوچەکە
  2025-04-16       193       

بەرهەم ساڵح، لەوتارێکی کورتدا لەسەرەتای نۆیەمین دیداری سلێمانی لەزانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی رایگەیاند "شەڕی شەڕی بەردەوام بووەتە مایەی فەوتانی سامانی ناوچەکە".

 

ئاوێنە: بەرهەم ساڵح لەوتاری بەخێرهاتنی بەشداربووان‌و میوانەکانی نۆیەمین دیداری سلێمانی لەزانکۆی ئەمریکی، ئاماژەی بەوەی کرد گۆڕانکارییەکانی سوریاو گفتوگۆی ئاشتی لەتورکیاو دانوستانی نێوان ئەمەریکاو ئێران، دەرفەتی نوێن بۆ ناوچەکە، ئەو وتی "دەستپێشخەری هەن بۆ ئەوەی بارودخۆێکی باشتر روو لەناوچەکە بکات".

بەرهەم ساڵح داوای کرد بەرپرسانی عێراق‌و کوردستان گرنگی زیاتر بەکەرتی تایبەت بدەن بۆ ئەوەی زیاتر گەشە بکات‌و داواشی کرد گەنجان بێنە پێشەوە، بۆ ئەوەی ئایندەمان وەک رابردوومان نەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×