بۆیەکمجار و لەمساڵدا، لە سنوری پارێزگای کەرکوک دوو حاڵەتی نوێی تای خوێنبەربون تۆمارکراون و بە گوێرەی زانیارییەکان هەردوو توشبوەکە دۆخی تەندروستیان باش نییە و حاڵەتی یەکیان مەترسیدارە و ناجێگیرە.
ئاوێنە: لە سنوریی پارێزگاکە، دو حەڵەتی تای خوێنبەربون تۆمارکراون کە یەکیان لە ناحیەی تازە خورماتوە و ئەوی دیکەش لە قەزای داقوقە.
بە گوێرەی سەرچاوەیەکی نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک، دوو توشبوەکەی هەردوکیان پیاون و یەکیان بەرکەوتنی لەگەڵ ئاژەڵدا هەبوە و کاری ئاژەڵداری کردوە و ئەوی دیکەشیان گۆشت فرۆشە.
لە ئێستادا هەر دوو توشبوەکە لە نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک خەوێندراون، کەی ئێن ئێن زانیویتەی دۆخی تەندروستی یەکیان ناجێگیرە و مەترسیدارە.