كەتبیەی شوهەدا: كامپی زیلكان ئیدلیبی عێراقە بۆ توركیا
  2025-04-17       591       

سەرۆكی كەتبیەی شوهەدا بڵاوی كردەوە، كامپی زلیكان لە موسڵ یەكێكی ترە لە ئیدلبەكانی عێراق بۆ توركەكان، چاوەڕوان دەكەین لایەنە پەیوەندیدارەكان ڕێكاری پێویست بگرنەبەر پێش ئەوەی عێراقییە سەربەرزەكان ناچار بن دژی ئەم هەڕەشەیە بووەستنەوە.

ئاوێنە: ئەبو عەلا ولائی سەرۆكی كەتبیەی شوهەدا سەبارەت بە بوونی هێزەكانی توركیا لە كامپی زیلكان و كاری سیخوڕی و بوونی گرووپی چەكداری سەر بە ئەنقەرە، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە، کە تیایدا هاتووە، كامپی  زیلکان لە موسڵ یەكێكی ترە لە ئیدلبەكانی عێراق بۆ توركەكان، كە تیایدا مەشقكردن و سیخوڕی و گوێگرتن لە سەرجەم یەكە ئیداری و ئەمنی و سەربازییەكانی عێراق بە بەردەوامی بەڕێوەدەبەن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم كارانەی توركیا مەترسییەكی ئەمنی جددی لەسەر عێراق و سەروەرییەكەی درووست دەكات.

لە كۆتایدا دەشڵێت: ئێمە چاوەڕێی گرتنەبەری ڕێكار لە ڕێگەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی وڵاتەوە دەكەین، پێش ئەوەی عێراقییە سەربەرزەكان ناچار بن بەرامبەر ئەم هەڕەشەیە بێدەنگی بشكێنن.

جێگای ئاماژەیە، پێشتر بەڵگەنامەیەك، كە لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراقەوە بڵاوكرایەوە، تێوەگلانی ئەنقەرەی لە پێكهێنانی میلیشیا ناوخۆییەكانی عێراق ئاشكرا كرد، كە بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندییەكانی ئەوان لە ناوخۆی عێراقدا كاردەكەن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×