هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت هاوكاری كوردانی سوریا بكه‌ن كه داواكاریه‌كانیان لۆژیكی بێت و له‌چوارچێوه‌ی سوریاداو له‌گه‌ڵ مافی زمان و ناسنامه‌و كه‌لتور بگونجێت، ده‌شڵێت، "ئێمه هیچ شتێك به‌سه‌ر ڕێڤه‌به‌ری خۆسه‌ر ناسه‌پێنین و ئه‌وان خۆیان ده‌زانن چی باشه بۆ ئه‌وان".
ئاوێنە: هۆشیار زێباری ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له نۆیه‌مین دیداری سلێمانی له زانكۆی ئه‌مریكی له عێراق - سلێمانی، ڕایگه‌یاند، "ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی كه كرا له نێوان به‌ڕێز مه‌زڵوم عه‌بدی و ئه‌حمه‌د شه‌رع به پاڵپشتی دۆسته‌كانمان له ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان و پاڵپشتی ئێمه‌ش، ئه‌وه هه‌نگاوێكی زۆر گرنگ بو له پێناو ئه‌وه‌ی كه كورد له سوریا ڕۆڵێكیان هه‌بێت له كێشانی نه‌خشه‌ی ئاینده‌ی سوریا، سوریا له 8ی 12ی 2024 ڕوبه‌ڕوی بوله‌رزه‌یه‌ك بوه‌وه و وڵاتانی ده‌وروبه‌ری سوریا به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری ئه‌و گۆڕانكاریه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئێمه ده‌توانین برایانی كورد له سوریا له ڕێگه‌ی ئه‌و ئه‌زمونه نوێیه‌ی هه‌مانه هاوكاریان بكه‌ین، هاوكێشه ساده‌كه ئه‌وه‌یه كه كوردانی سوریا یه‌كبگرن، ئه‌مه خاڵی سه‌ره‌تایه، هه‌روه‌كو ئێمه یه‌كبگرن، هه‌رچه‌نده خاڵی ناكۆك هه‌بو هه‌رچه‌نده شه‌ڕی ناوخۆ له هه‌رێمی كوردستان هه‌بو، به‌ڵام دواتر ریزه‌كانمان یه‌كخست و چوینه به‌غداو له‌گه‌ڵ هه‌مو هێزه نیشتیمانپه‌روه‌ره عێراقییه‌كان كارمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆسه‌یه ڕێكبخه‌ین".
هۆشیار زێباری باسی له‌وه‌شكرد، "ئێمه ده‌مانه‌وێت هاوكاری كوردانی سوریا بكه‌ین كه داواكاریه‌كانیان لۆژیكی بێت و له‌چوارچێوه‌ی سوریاداو له‌گه‌ڵ مافی زمان و ناسنامه‌و كه‌لتور بگونجێت، ئێمه هیچ شتێك به‌سه‌ر ڕێڤه‌به‌ری خۆسه‌ر ناسه‌پێنین و ئه‌وان خۆیان ده‌زانن چی باشه بۆ ئه‌وان، به‌ڵام هه‌ندێكجار كۆپیكردنی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر رۆژاڤای كوردستان قورس بێت".
ڕونیشیكرده‌وه، "ده‌سه‌ڵاتی نوێی سوریا گه‌رچی هه‌نگاوی ناوه به‌ڵام هێشتا سه‌قامگیر نیه و هێشتا گومان هه‌یه، ئه‌وان (كوردانی رۆژاڤا) هێزێكی دیموكراسی سیڤیلن و باوه‌ڕیان به‌هه‌رچی به‌ها و پڕه‌نسیپێكه كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌سه‌ندی كردون و ده‌بێت ئاگاداربن كه مامه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌رێنی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی نوێ بكه‌ن".