سزای زیندانی بەسەر هاوسەرۆكی شارەوانی جزیرەدا سەپێندرا
  2025-04-17       358       

دادگای توركیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، سزای یەك ساڵ و سێ مانگی بەسەر گولەر یەرباسان، هاوسەرۆكی شارەوانی جزیرە لە پشكی دەم پارتی، سەپاند.

ئاوێنە: رۆژی 25ی تشرینی دوەمی 2022 بەبۆنەی رۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی لەدژی ژنان، ژمارەیەك لە ژنان لەنێویاندا گولەر یەرباسان، هاوسەرۆكی شارەوانی جزیرە، لە ناوچەی قلبانی شڕناخ گردبونەوەو راگەیەندراوێكیان خوێندەوە.

دواتر داواكاری گشتی لە قلبان، دۆسیەی لێكۆڵینەوەی لەدژی گولەر كردەوە ئەوەش بەتۆمەتی پێشێلكردنی یاسای گردبونەوەو خۆپیشاندانەكان و دۆسیە تۆمەتباركردنی ناوبراویش لەلایەن دادگای تاوانەكان لە قلبان دۆسیەكەی پەسەندكرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە دانیشتنی دادگاكەدا گولەر بە تۆمەتی پێشێلكردنی یاسای گردبونەوەو خۆپیشاندانەكان، سزای یەك ساڵ و سێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×