كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە، ئاسمان لە زۆربەی كاتەكان ساماڵ دەبێت و هەندێك كات دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور و پلەكانی گەرماش بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەبنەوە.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان لە زۆربەى کاتەکاندا ساماڵ دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەورو پلەکانی گەرماش، 3 تا 5 پلە بەرزتر دەبن لەچاو تۆماركراوەكانی دوێنێ.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممە، ئاسمان دیسان لە زۆربەی كاتەكاندا ساماڵ دەبێت و هەندێك كات دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەورو پلەكانی گەرماش زیاتر بەرز دەبنەوە بەشێوەیەك كە 2 تا 3 پلە بەرزتر دەبن بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 27، سلێمانی: 24، دھۆک: 27، کەرکوک: 30، ھەڵەبجە: 25، زاخۆ: 28، حاجی ئۆمەران: 12، سۆران: 26، گەرمیان: 33 پلە.