كارمه‌ندێكی‌ ته‌ندروستی‌ لە كه‌ركوك به‌ تای خوێنبه‌ربون گیانی‌ له‌ده‌ستدا
  2025-04-19       171       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، هاوڵاتییەك كە كارمەندی تەندروستییە لە كەركوك، بەهۆی توشبونی بە تای خوێنبەربون گیانی لەدەستدا.

ئاوێنە: بەگوێرەی زانیارییەكان ئەو هاوڵاتییە چەند رۆژێکە توشی پەتاکە بوە و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

ئه‌و كارمه‌نده‌ی‌ ته‌ندروستی‌ كه‌ركوك كە گیانی لەدەستداوە ناوی یادگار نوری و خه‌ڵكی گوندی خدر شیرینی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی شوان بوە‌.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوش هەر لە کەرکوک هاوڵاتییەک بە تای خوێنبەربون گیانی لەدەستدا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×