دڵشاد میرانی، ئەندامی دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی رایگەیاند، لەپێناو جێبەجێكردنی تەوتین، ئامادەكاری بۆ گەورەترین خۆپیشاندان دەكەین.
ئاوێنە: دڵشاد میرانی، ئەمڕۆ شەممە، لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی"لە پێناو جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی (تەوتین) ئامادەکاری بۆ گەورەترین خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لەسەرجەم شارو شارۆچکەکانی کوردستان و عێراق دەکەین."
وتوشیەتی، ئەمجارە خۆشبەختانە شارە گەورەکانی عێراق هاوهەڵوێست و پشتیوانمانن.