لە یارییەكی تۆپی پێدا لە گەرمیان راهێنەرێك سێ یاریزانی بە چەقۆ برینداركرد
  2025-04-18       767       

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لە یارییەكی تۆپی پێدا لە كەلار، گرژی لەنێوان یاریزانان دروست بو، راهێنەرێك بە چەقۆ سێ یاریزانی تیمی بەرامبەری برینداركردن و راهێنەرەكە دەستگیركرا.

ئاوێنە: عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكدا وتی، دوێنێ پێنجشەممە دو تیپی وەرزشی تۆپی پێی ناحیەی ڕزگاری بەمەبەستی یاریکردن هاتونەتە گەڕەکی سەرکەوت لەقەزای کەلارو لەکاتی یاریکردندا گرژی لەنێوان یاریزانان دروست بوەو ڕاهێنەرەکەیان بەچەقۆ لە سێ یاریزانی بەرامبەری داوە و برینداری کردون.

ئەوەشی خسۆتەڕو، بەمەبەستی چارەسەر بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید هەژار کران و چارەسەری پێویستیان بۆ کرا و ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.

عەلی جەمال قدوری، وتوشیەتی، تۆمەتباریش بەناوی (س. ر. ح.)، دەستگیرکراوەو بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 413 بەندکراوە.

دوای روداوەكەش وەك وتەبێژی پۆلیس ئاماژەی پێداوە، پۆلیس چونەتە شوێنی ڕوداوەکەو دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×