پارێزگارى هەڵەبجە داوادەکات چیتر بۆ پیرۆزبایى سەردانى نەکەن و دەڵێت، دەیەوێت سەرقاڵى ئەرکە ئیدارییەکان بێت.
ئاوێنە: نوخشە ناسیح، پارێزگارى هەڵەبجە بەوەکالەت لە پەیامێکدا داوایەک لە لایەن، رێکخراو و کەسایەتییەکان دەکات و دەڵێت، ئەرك مەكێشن بە هاتنتان بۆ مەبەستی پیرۆزبایی.
هۆکارى داواکەشى دەگەڕێنێتەوە بۆ، ئەركی ئیدارییان دوابەدوای بە پارێزگابوونى هەڵەبجە وەكو (19)مین پارێزگای عێراق و، پێویستیی بەدواداچوونی مەیدانی بۆ كاروبارە ئیدارییەكان و ئەو بەرپرسیارێتییە گەورە و قورسەی لەسەر شانیانە و رایكردنی مامەڵەی هاوڵاتییان.
نوخشە ناسیح دووپاتیشیشدەکاتەوە، “هاوكاری و پاڵپشتیتان لە ئەركی ئیداری پارێزگاكەمان جوانترین و باشترین پیرۆزبایی و چەپكە گوڵە بۆمان”.