خامنەیی: گەشبین نین بە دانوستانەکانمان لەگەڵ ئەمریکا
  2025-04-15       385       

رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران رایدەگەیەنێت، قۆناغی یەکەمی دانوستانەکانیان لەگەڵ ئەمریکا لە عومان، بەباشی بەڕێوەچووە، دەشڵێت "دەکرێت لە کۆتاییدا ئەنجامی هەبێ یاخود نەیبێ".

ئاوێنە: عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژە بەوە دەکات، دانوستان لەگەڵ ئەمریکا هەنگاوێکە و بڕیاری لێدراوە، بە تواناکانی خۆیان گەشبینن، بەڵام بە هەڵوێستی ئەمریکا رەشبینن.

ناوبراو وتیشی "ئێمە نە زۆر گەشبینین نە زۆر رەشبینیشین لەبارەی دانوستانەکانەوە".

واشنتن و تاران لەدوای ئەوەی لە شەممەی رابردوو یەکەم دانوستانیان ئەنجامدا، رایانگەیاند کە گفتوگۆکانیان ئەرێنی بووە، بڕیاریشە شەممەی داهاتوو گەڕی دووەمی دانوستانەکانیان لە عومان دەستپێبکەنەوە.

لەبارەی مەرجەکانی ئەمریکا، ستیڤ ویتکۆڤ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاندووە، هەر رێککەوتنێکی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران پەیوەستە بەدوو مەرجەوە، ئەوانیش بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و پیتاندنی یۆرانیۆمە و لەکۆتایشدا پشتڕاستکردنەوەی چەککردن دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×