دۆناڵد تره‌مپ باسی له دواین دۆخی دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كرد كه گه‌ڕێكی به‌ڕێوه‌چووه و بڕیاره شه‌ممەی داهاتوو درێژه‌ی پێ بدرێت. نیگه‌رانیی سه‌ره‌كیی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه ئێران خاوه، بۆیه دیپلۆماتكارانی ئێران به گه‌مژه ناو ده‌بات.
ئاوێنە: سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند،، ''ئێران ده‌یه‌وێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا بكات، به‌ڵام كێشه له‌وه‌دایه ئه‌و وڵاته خۆیشی نازانێت چۆن مامه‌ڵه بكات، كاتمان ده‌كوژێت، چونكه ئێمه به دانوستان له‌گه‌ڵ كه‌سانی گه‌مژه راهاتووین.''
تڕەمپ، داوای له ئێران كرد خاوه‌خاو نه‌كات و هه‌نگاوی خێرا بنێت، چونكه له به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی نزیك كه‌تووه‌ته‌وه. ئه‌و ئاماژه‌ی دا كه ئێران ده‌توانێ وڵاتێكی زۆر مه‌زن بێ، به مه‌رجێك چه‌كی ئه‌تۆمی نه‌بێت.
به‌گوێره‌ی فه‌ردا، دۆناڵد تره‌مپ جارێكی تر هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێران كرد و پێی وت، هه‌رگیز نابێ چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌بێت، ئه‌گه‌رنا وه‌ڵامێكی زۆر سه‌ختیان بۆی ده‌بێت.
رۆژی شه‌ممە 12ی نیسان، یه‌كه‌م گفتوگۆی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا به میوانداریی عومان له مه‌سقه‌تی پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو. ستیڤ ویتكاف نوێنه‌ری تایبه‌تیی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئانا سكرۆجیما باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له عومان له مه‌سقه‌ت، له‌گه‌ڵ عه‌باس عێراقچی و شاندی یاوه‌ری كۆبوونه‌وه‌یان هه‌بووه.