ڕۆژنامه‌ی عیبری یه‌دعوتی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە، ئه‌مریكا كاروانێكی گەورەی چه‌ک له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا بۆ ئیسرائیل دەنێرێت.
ئاوێنە: ڕۆژنامه‌ی عیبری یه‌دعوتی ئیسرائیلی، سەبارەت بە ناردنی كاروانێكی گەورەی چەک لەلایەن ئەمریکاوە بۆ ئیسرائیل بەم شێوەیە زانیاری بڵاوکردەوە، ئه‌مریكا كاروانێكی گەورەی چه‌ک له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا بۆ ئیسرائیل دەنێرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، كاروانەكە خۆی لە چەندین جۆری چەك و پێداویستی سەربازی دەبینێتەوە، بەجۆرێك دە هەزار مووشەكی جۆراوجۆری تێدایە.
دەشڵێن، ئه‌م كاروانە ته‌واوكه‌ری گرێبه‌ستێكی پێشووی ته‌قه‌مه‌نی قوورسه، كه ئیسرائیل ساڵی ڕابردوو له ئه‌مریكا كڕیبووی.
جێگای ئاماژەیە، ئیسرائیل لە دوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە زیاتر لە هەر هاوپەیمانێکی دیکە یارمەتی سەربازیی لە ئەمریکاوە وەرگرتووە، بەڵام لە ٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ـەوە ئاستی ئەو یارمەتیانەی بۆ تەلئەبیب نێردراوە زۆر زیاتربووە.