لە پەرلەمانی تورکیا داوا دەکرێت نەورۆز بکرێتە پشووی فەرمی
  2025-04-15       196       

سەرکان بایرام، پەرلەمانتاری ئاک پارتی لە پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند: بۆ ئەوەی یەکەم ڕۆژی نەورۆز لە تورکیا بکرێتە پشووی فەرمی، پڕۆژەیاسایەکی پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووە.

ئاوێنە: ناوبراو ئاماژەی بەوە داوە نەورۆز لە تەواوی جیهان، لە دەوڵەتە تورکییەکان و تورکیا لە لای زۆر گەل و نەتەوە جەژنە و دەڵێت: "نەورۆز بە واتای ڕۆژی نوێ و سەرلەنوێ ژیانەوە و خێر و بەرەکەت و برایەتی دێت".

سەرکان بایرام ئاماژەی بەوە دا کە ئەو لە هەمان کاتدا وەک پەرلەمانتاری تورکیا، باڵیۆزی ئاشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و سیناتۆری ئابوریی ئەوروپا، پڕۆژەیاساکەی پێشکەشی پەرلەمان کردووە تاوەکو 21ی ئادار بە فەرمی بکرێتە پشوو لە تورکیا. 

ئەو پەرلەمانتارەی ئاک پارتی داوای لە پەرلەمانتاران و پەرلەمانتارانی ئاک پارتی کرد، بۆ ئەوەی ئاشتی باڵ بکێشێت بەسەر تورکیا و جیهان دەنگ بە پڕۆژەیاساکە بدەن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×