عەمار حەكیم: بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە، باشترین رێزلێنانە بۆی
  2025-04-14       191       

عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی پیرۆزبایی لە خەڵكی هەڵەبجە دەكات و دەڵێت، بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە، باشترین رێزلێنانە بۆی.

ئاوێنە: عەمار حەكیم، ئەمشەو دوشەممە، لە پەیامێكدا وتی"كردنی هەڵەبجەی شەهید بە پارێزگایەكی نوێی عێراق، باشترین رێزلێنانە بۆی، بەجۆرێك كە دەرفەتی كار و توانای ئابوری و نوێنەرایەتیی سیاسی فراوانتری لە بڕیاری عێراقیدا بۆ دەڕەخسێنێت."

سەرۆكی رەوتی حیكمە ئاماژەی بەوەشداوە "لەكاتێكدا كە ئەو هەنگاوەی پەرلەمانی عێراق بەرز دەنرخێنین، داوای دادپەروەری بۆ سەرجەم پارێزگاكان و پێدانی دەسەڵاتی فراوانتر بە ئیدارەكانیان دەكەین، بەشێوەیەك كە ببێتە مایەی كەمكردنەوەی باری سەر شانی حكومەتی فیدراڵ."

لە كۆتاییشدا وتویەتی"پیرۆزە لە هەڵەبجەی خۆڕاگر و خەڵكە خۆشەویستەكەی."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×