كەشناسی هەرێم بڵاوی كردەوە، هاوڵاتیان بەگشتی و بە تایبەتی ناوچە سنووریەکانی باکووری ڕۆژهەڵات و دەڤەری باڵەکایەتی ئاگادار دەکەینەوە لە نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما بەجۆرێک بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٦-٤-٢٠٢٥، پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفری سیلیزی دابەزێت، لە هەندی ناوچە بۆ شەش پلە ژێر سفر دادەبەزێت.
ئاوێنە: كەشناسی هەرێم لەبارەی دابەزینی پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفر لە هەندێ ناوچە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە کە تیایدا هاتووە، هاوڵاتیان بەگشتی و بەتایبەتی ناوچە سنووریەکانی باکووری رۆژهەڵات و دەڤەری باڵەکایەتی ئاگادار دەکەینەوە لە نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما.
دەشڵێن، لە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٦-٤-٢٠٢٥، پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفری سیلیزی دابەزێت و لە هەندی ناوچە بۆ شەش پلە ژێر سفر دادەبەزێت.