دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەكشەممە، حەسەن توران بەڕەسمی دەستلەكاركێشانەوەی لە سەرۆكایەتی بەرەی توركمانی عێراقی راگەیاند، بەرەكە سەرۆكێكی نوێی لەجێی ناوبراو هەڵبژارد.
ئاوێنە: بەرەی توركمانی، ئەمڕۆ یەكشەممە، محەمەد سەمعان ئاغائۆغلۆی بە سەرۆكی نوێی بەرەی توكمانی لەجێی حەسەن توران راگەیاند.
ئەوەش دوای ئەوە دێت كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە حەسەن توران دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆكایەتی بەرەی توركمانی راگەیاند.
دوابەدوای هەڵبژاردنی محەمەد سەمعان بە سەرۆكی نوێی بەرەی توركمانی، حەسەن توران لە راگەیەندراوێكدا پیرۆزبایی لەناوبراو كردوە و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستوە لە ئەركی خزمەتكردنی پرسی توركمان و بەهێزكردنی یەكڕیزی نێو پێكهاتەكە.