میدیایەکی ئەمریکی ڕایگەیاند: ئیران داوای کەم کردنەوەی خێرای گەمارۆکان لە دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکای کردووە.
ئاوێنە: ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت چاپی لەندەن رایگەیاند: ئێران لە دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی دوێنێ لە مەسقەت، داوای لە شاندی ئەمریکی کردووە کە بەستێن بۆ دەستپێراگەییشتنی ئێران بە ملیارها دۆلار لە داراییە بلۆکە کراوەکان لە دەرەوەی ئێران خۆش بکرێت.
ئەو سەرچاوە کە ناوی ئاشكرا نەکراوە بە والێستریت جۆرناڵی ڕایگەیاند: ئێران هەروەها داوای کۆتایی هاتنی گوشارەکانی واشنتۆن لەسەر کڕیارانی چینی نەوتی خۆی کردووە و ئەو بابەتەی وەکوو بەشێک لە ڕەوتی گشتی کەم کردنەوەی سنوورەکان وەسف کردووە.
بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، ئێران لە بەرانبەردا ئامادەیی خۆی بۆ گەڕانەوە بە ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆم لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕاگەیاندووە.