وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا ڕێگەچارەی دیپلۆماسیی پێ باشترە بۆ ئەوەی ئێران نەتوانێت چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت، دهشڵێت:"بەڵام ئامادەین هێرشێکی بەهێز لەقوڵایی ناوخۆی ئێراندا ئەنجامبدهین ئەگەر هەوڵە دیپلۆماسییەکان شکستبهێنن".
ئاوێنە: پیت هێگسێت وەزیری بەرگریی ئەمریکا ئاماژهى بهوهشكردوه، ئەو پەیوەندییە ناڕاستەوخۆیانەی لەنێوان واشنتۆنو تاران لەسوڵتان نشینی عومان دەستیپێکرد، "بەرهەمداربون"و "هەنگاوێکی باش" پێکدەهێنن.
هێگسێت لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس ڕایگەیاند، سەرۆک ترهمپ لەگەڵ بژاردەی سەربازییدا نییە، بەڵام وڵاتەکەی توانای ئەوەی هەیە ئەگەر پێویست بکات ڕێوشوێنی توند لەقوڵایی ئێران بگرێتەبەر.
لای خۆیەوە دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەدا کە کردەوەی سەربازی بەدڵنیاییەوە گریمانکراوە بەهاوکاریی لەگەڵ ئیسرائیل ئەگەر دانوستانەکان شکستبهێنن.
وتوشیهتى:"ئیسرائیل ڕۆڵێکی سەرەکیی دەگێڕێت لەهەر چالاکیەکی سەربازیی گریمانهکراو دژى كۆمارى ئیسلامى ئێران".
چاودێران ئاماژەیان بەوەکردوە، تاران ڕەنگە تەنها چەند هەفتەیەکی پێویست بێت بۆئەوەی چەکی ئەتۆمیی بۆ بەکارهێنان بەرهەمبهێنێت، هەرچەندە تاران ئەوە ڕەتدەکاتەوە کە ئامانج لەبەرنامە ناوەکییەکەی بۆ ئامانجی سەربازیی بێت.