ئا: کاوە ڕەش - بەریتانیا
تۆڕی ھەواڵی بی،بی،سی، ڕاگەیاندوە: تەنھا لەماوەی یەک مانگی ڕابردوودا، پۆلیس ھەڵیکوتایە سەر ٢٦٥ شوێنی بازرگانی، لەوانە سەرتاش و مینی مارکێت و دوکانی ڤایپ، کە زۆرینەیان لەلایەن ڕەوەندی کوردییەوە خاوەنداریەتیان دەکرێت.
پۆلیسو ئاژانسی تاوانی نیشتیمانی بەریتانیا دەڵێن، ئەوان فەرمانی پشکنین و گەڕانیان بۆ ئەو شوێنانە پێیە، کە لەڕێگای سەرچاوە ھەواڵگریەکانیانەوە پێیاندەگات، گومانیان لێدەکرێیت لەو شوێنکارو دوکانانە، ئیشی سپیکردنەوەی پارەو فرۆشتنی جگەرەو ڤایپی نایاسایی و کاری قاچاغچییەتی و کۆچی نایاسایی و بازرگانیکردن بە ماددە ھۆشبەرەکانەوە ھەبێت.
تەنھا لەڕۆژی پێنج شەممە ١ی نیسان، ئەفسەرانی پۆلیس، بەڕۆژی ڕووناک ھەڵیانکوتاوەتە سەر شەش شوێنی کوردەکان، لەشارۆچکەی بازاڕی شرۆسبێری.
بەگووتەی پۆلیس دووکەس، دەستبەسەر دەکەن کە وەک پەناخوازی کورد خۆیان ناساندووە.
بەپێی ڕاگەیاندنی پۆلیس، لەو ھەڵمەتەدا دەست بەسەر ھەزاران پاوەندی کاش و ڤایپی نایاساییدا گیراوە.
دانیال فێن، پسپۆری پۆلیس، لەنۆیەمین ھەڵمەتی خۆیدا لەم ھەفتەیەدا، دەڵێت بەشێک لەسەرتاشخانەکانی ئیدیعای ئەوە دەکەن لەکاتی کڕین و فرۆشتندا کەداھاتی مانگانەیان ١٠٠ بۆ ١٥٠ ھەزار پاوەندە، لەکاتێکدا ئەوان ئەو ژمارە خەڵکەیان ناچێێتە بەردەست بۆ سەرتاشین تاگەرەنتی ئەو بڕە پارەیە بکەن."
بۆیە ئێمە دەستمان بەسەر (سی سی تی ڤی) کامێرای تۆمارکردندا گرتووە، لەبەشێک لەشوێنەکان، بۆیە ئێمە پشکنین بۆ گرتە ڤیدیۆییەکانی ئەو سەرتاشانەش دەکەین.
تادێت دەنگی ناڕەزایی شەقام و سیاسەتوانانی بەریتانیا توندتردەبێتەوە، لەبەرامبەر زۆربوونی ژمارەی دووکانەکانی سەرتاشیی و مینی مارکێت و شوێنی فرۆشتنی جگەرەو و ڤەیپی نایاسایی، ھەربۆیە لەماوەی یەک مانگی ڕابردوودا، بەسەدان شوێنکاری بازرگانی کەوتونەتە بەرشاڵاوی دەزگاچاودێریی و ئەمنیەکانی بەریتانیا.
بەشێکی زۆرینەیش لەوسەرتاش و شوێنانەخاوەنەکانیان کوردن، لەژێر ناونیشانی (سەرتاشخانەی تورکی) پیشەی سەرتاشی دەکەن.
بەگوێرەی داتاکانی موڵک و ماڵی بازرگانی گرین ستریت، تێکڕای ژمارەی سەرتاش بۆ ھەر کەسێک، لەئینگلتەرا و وێڵز لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا، دوو ھێندە زیادی کردووە.
ھەربۆیە لەئێستادادەزگای تاوانی نیشتمانی دەڵێت; کە دەستیان کردوە بەھەڵمەتێک لەژێرناوی ئۆپەراسیۆنی ماشێنیزە، وەک وەڵامێک بۆ پەرەسەندنی ڕاپۆرتە ھەواڵگرییەکانە، کەباس لەوە دەکەن ھەندێک لەو دوکانانە بۆ سپیکردنەوەی پارە بەکاردەھێنرێن، کەباندەکان بە درۆ داھاتی ئۆپەراسیۆنە تاوانکارییەکانیان دەخەنە ڕوو وەک ئەوەی داھاتی بازرگانییی، تاشەرعیەت بدەن بەوەی ئەو داھاتەیان کەبئ باج و تاکس دەست کەوتووە سپی بکەنەوە، بۆیە ڕۆژانە مامەڵە لەگەڵ بڕێکی زۆر لە پارەی کاشدا دەکەن و خۆیان لەباج دەدزنەوە.
یەکێک لەو ئەفسەرە خانمانەی کەسەرکردیەتی ئۆپەراسیۆنیێکی کردووە لەگەورە شاری مانچستەر بەناوی، میلانیا جۆنسۆن دەڵێ، تەنھا لەشەقامێکی گشتی ناوخۆیی، ١٠ سەرتاش و مینی مارتێکی تێدایە، کەئەمە ناچێتە عەقڵەوە کەچۆن دەتوانن بەردەوام بن و داھاتیان ھەبێ، ئەگەر لەژێرەوە جۆرە کارێکی دیکە نەکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو وەک دایکی چەند منداڵێکی بچووک ، دەیەوێت ھەست بەسەلامەتی بکات کاتێک منداڵەکانی گەورە بوو بتوان بەسەلامەتی و بێ ترس بڕۆن دەرەوە. ناکرێت ئێمە لەناو شەقامەکاندا ھەست بەترس و تاوانکاری بکەین.
ھەرلەم ھەفتەیەدا لەئۆپەراسیۆنێکدا: پۆلیس، ژمارەیەک مینی مارکێتی لەشاری مانچستەر و لەناوچەی، ڕۆچدەیڵ، کردە ئامانج، کەگومانیان ھەبووە دەستەیەک بن بۆ چالاکیی و کاری نایاسایی، کەتێدا ژمارەیەک لەپەناخوازانی کوردی عێراقیی و ئێرانیی تێدا بەنایاسایی کاریان کردووە.
لەھەمان کاتیشدا لەشارۆچکەی (لیی) کێڵگەیەکی حەشیش دۆزراوەتەوە کەزیاتر لە ١٥٠ بنە ڕووەکی حەشیش دەستی بەسەردا گیراوە، ھەروەھا لەکاتی ھەڵمەتەکاندا لەسەرانسەری مانچستەر ٣٥ کەس دەستگیرکران، ھەروەھا لێپرسینەوە لەگەڵ ٥٥ گومانلێکراوی کۆچبەری نایاسایی کراوە کەزۆربەیان کوردی عێڕاقی و ئێرانی بوون وەک بی،بی،سی ئاماژەی پێداوە. وە سێ قوربانیی بەئەگەری کۆیلایەتی مۆدێرن لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێ.
دواتریش ھەژمار و سەروەت و سامانی بانکی بەبەھای زیاتر لە یەک ملیۆن پاوەند سڕکراوە، وەدەست بەسەر ٤٠ ھەزار پاوەندی کاشدا گیراوە.
یەکێک لەئەفسەرەکان دان بەوەدا دەنێ کەگروپە تاوانکارییە ڕێکخراوەکان لەسەرتاسەری وڵاتدا جیاوازن، بەڵام لێرەدا نەخشەیەیکی ڕوونی دوکانەکان دەبینێت کەستافەکان یان پەنابەرەکان پێیک دێن، لەکۆچبەری نایاساییی، وەپشکی ھەرەزۆریش لەو کەسانەی لەسەرت تاشەکان، لەپاشخانی کوردن و لەژێر ناوی سەرتاشی تورک, پیشەی سەرتاشی دەکەن.
ئاژانسی بەرەنگاربونەوەی تاوانی نیشتیمانی بەریتانیا، پێی وایە ھەندێک لەسەرتاشخانەکان یان مینی مارکێتەکان، وەک پەنایەک بۆ بازرگانیکردن بەماددە ھۆشبەرەکان و قاچاخچێتی کردن بەخەڵکەوە بەکاردەھێندرێ یان وەککۆیلایەتی مۆدێرن و ئیستغلالکردنی سێکسی منداڵان بەکاردەھێنرێن. ھەروەھا ئەم جۆرە دوکانانە دەستیان. تێکەڵە بەھاوردەکردنی تووتن و ڤایپی نایاسایی و چەکی ئاگرین. لەساڵی ٢٠٢٣یەکێک لەخاوەن سەرتاشخانە کوردییەکان کەکوردێکی ئێرانی بوو سزا درا (بەناوی ھێوا ڕەحیمپور)، کە دوکانەکەی لەلەندەن وەک بنکەیەکی کاری قاچاغچییەتی و تاوانی ڕێکخراوێکی بەکار دەھێنا، کەبەبەلەمی بچوکەوە ١٠ ھەزار کەسی بە قاچاخ گەیاندبووە بەریتانیا.
لەلایەکی دیکەوە فەرمانگەی باج دەڵێ، ئەم بازرگانیانە خۆیان لە بڕێکی زۆر باج دەدزنەوە. ئەوە پارەیە کەناچێتە گەنجینەی حکومەت بۆ ئەوەی بۆ کۆمەڵگا ناوخۆییەکان بەکاربھێنرێت.
پۆلیس دەڵێ; مەزەندە دەکرێت لەسەرانسەری ڕۆچدەیڵ، زیاتر لە ٢٠ شوێنی بازرگانی ھەبن کەبنکەن بۆکاری ڕێکخراوە تاوانکارییەکان و دەڵێت; زۆرێک لەو کەسانەی لەوێ کاردەکەن، کوردانی ئێران و عێراق و کوردستان ھەن.
لە یەکێک لە دوکانەکاندا کرێکارێک دەستگیر دەکرێت و دەڵێت کوردم و بانگەشەی ئەوە دەکات، کەتەنھا دوو ڕۆژە لەوێ کاری کردووە.
بەڵام پۆلیس دەڵێ، زیاد لەھەفتەیەک چاودێرێ ئەو شوێنە دەکەن کەئەو کوردە ئیشی لێی کردووە.
ھاوکات ھەفتەی ڕابردووش پۆلیس، تۆماری ڤیدۆیی ھەڵکوتانە سەر چەندین دوکانی سەرتاشی بڵاو کردووە، کەبەگووتەی خۆیان بڕی نیو ملیۆن پاوەند پارەی کاشیان تێیدا دەست بەسەرداگرتووە.
ھەفتەی ڕابردووش لەلوتکەی بەرنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی ووڵاتانی ئەوروپا، کەلە لەندەن بەڕێوە چوو، بەریتانیاو عێڕاق و ھەرێمی کوردستان ڕێکەوتنێکیان واژووکرد، بۆ بەرەنگار بوونەوەی تۆڕەکانی بازرگانییی کردن بەکۆچبەرانەوە.
بەپێی ڕێکەوتنەکە بەریتانیا بڕی یەک ملیۆن پاوەند دەدات بەدەزگا ئەمنیەکانی عێڕاق بۆ تێکشکاندنێ باندەکانی قاچاخچیەتی و حەواڵەی نایاسایی.