وادەی دابەشکردنی پاداشتى مۆڵەتى کۆکراوەى خانەنشینان دیاریکرا
  2025-04-13       681       

بەڕێوەبەرى گەنجینەى دووى سلێمانى رایدەگەیەنێت، لەسەرەتاى ئەم هەفتەیەوە دەست بە دابەشکردنى پاداشتى مۆڵەتى کۆکراوەى خانەنشینان دەکرێت.

ئەشرەف فازڵ، بەڕێوەبەرى گەنجینەى دووى سلێمانى بە میدیاکانی رایگەیاندووە، "لەسەرەتاى ئەم هەفتەیەوە دەست بە دابەشکردنى پاداشتى مۆڵەتى کۆکراوەى خانەنشینان دەکرێت، کە شەش مووچەیە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەهۆى زۆریى ژمارەی ئەو خانەنشینانەوە ناتوانرێت پێکەوە پاداشتەکە بدرێتە هەموویان، بەڵکو بە چەند قۆناغێک دەبێت، بەڵام بە یەک گوژمە پارەکەیان پێدەدرێت".

بەپێی یاساى ژمارە 9ى ساڵى 2014ی خانەنشینى یەکگرتووى عیراق، لە کۆتایى ساڵى رابردووەوە هەزاران فەرمانبەرى سەروو 60 ساڵى لە هەرێمى کوردستان خانەنشینکران کە  تاوەکو ئێستاش مامەڵەى زۆرینەیان تەواو نەکراوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×