كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق داواكارییەكی دانا ئەحمەد مەجید تایبەت بە بەستنی كۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕان رەتدەكاتەوە، ئەوەش لەكاتێكدایە كۆمسیۆن دانی بە كۆنفرانسەكەی بزوتنەوەی گۆڕان-گردی زەرگەتەدا نەناوە.
ئاوێنە: كۆمسیۆن لە وەڵامی داواكارییەكی دانا ئەحمەد مەجید، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان-كوردسات كە رۆژی 24/3/2025، پێشكەشی كردوە، وتویەتی، پاڵپشت به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران ژماره (1)ـی كۆنوسی نائاسایی ژماره (48) له 11/9/2024، كه تێیدا ده‌سه‌ڵاتی رێكخه‌ری گشتی و خانه‌ی راپه‌ڕاندنی دیاریكردوه بۆ ماوه‌ی (6) مانگ كه له 11/3/2025 كۆتایی دێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، داواكه‌ی دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید بریكاری رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌كه (عومه‌ر عه‌لی حسێن) له 24/3/2025 له كاتێكدایه كه رێكخه‌ری گشتی حزب ماوه‌ی به‌سه‌رچوه.
هەروەها هێمای بۆ ئەوەش كردوە، نوسراوه‌كه‌تان له‌ژێر ناونیشانی به‌ستنی كۆنگره‌دایه، به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا هیچ ئاماژه‌یه‌كی تێدا نییه بۆ دیاریكردنی واده‌یه‌ك بۆ به‌ستنی كۆنگره و دیاریكردنی شوێن و كات، به‌و پێیه‌ی كه له بڕیاری ئه‌نجومه‌ندا هاتوه.
كۆمسیۆن ئەوەشی وتوە، ئه‌و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید بریكاری رێكخه‌ری گشتی ماوه‌به‌سه‌رچو پێشكه‌ش كراون، پێویسته به داواكاری كه‌سی (كشانه‌وه) پێشكه‌ش بكرێن و كارتی نیشتمانی هاوپێچ بكرێت تا وردبینی بۆ بكرێت و له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌كه‌وه پشتی پێببه‌سترێت.
كۆمسیۆن رایگه‌یاندووه كه "بۆیه له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا، ره‌زامه‌ندی نادرێت له‌سه‌ر داواكه‌تان بۆ به‌ستنی كۆنگره، چونكه داواكه‌تان پێچه‌وانه‌ی یاسای پارته سیاسییه‌كان و بڕیاری ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی ئاماژه پێدراوه".

