فارس عیسا: هیچ كێشەیەك لە ناردنی موچەدا نییە
  2025-04-14       249       

فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا ڕایگەیاند، هیچ كێشەیەك لە ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستاندا نییەو لەكاتی خۆیدا دەنێردرێت.

ئاوێنە: فارس عیسا، نوێنەری حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ دوشەممە، لە لێدوانێكدا بۆ میدیای پارتی وتیشی، بابەتی وردبینی لە لیستی موچەدا هیچ کێشەیەکی نییە و پێشبینی دەکەین لەم هەفتەیە لیستی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێتە وەزارەتی دارایی عێراق.

فارس عیسا ئاماژەی بەوەشدا، داوا دەکەین مامەڵەیەکی سیاسی لەگەڵ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان نەکرێت، بەڵکو وەک هاوڵاتیانی عێراق مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×