ترەمپ: من ئەردۆغانم خۆشدەوێت، ئەویش منی خۆشدەوێت
  2025-04-08       180       
وێنەکانی سەرۆکی ئەمریکا کە کورسییەکەی نەتانیاهۆ رادەکێشێت بۆ ئەوەی لەسەری دابنیشێت لە سۆشیال میدیادا بووەتە ترێند

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکائەردۆغان بەکەسێکی بەهێزو زیرەک ناودەبات‌و دەڵێت "من ئەردۆغانم خۆشدەوێت، ئەویش منی خۆشدەوێت".

 

ئاوێنە: سەرۆکی ئەمریکا لەکاتی میوانداری بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەکۆشکی سپی، لەکاتێکدا کە نەتانیاهۆ وتی "پرسی سوریامان تاوتوێ کردووەو نامانەوێت تورکیا یان هیچ وڵاتێکی دیکە ئەو وڵاتە وەک بنکە بەکاربهێنن، ئێمە نامانەوێت ململانێ لەگەڵ تورکیا دروست ببێت، سەرۆک ترامپ پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا هەیە، باسمان لەوە کرد کە چۆن دەتوانین بە شێوازی جۆراوجۆر ڕێگری لەم ململانێیە بکەین، پێموانییە ناوبژیوانێکی باشتر لەسەرۆکی ئەمریکا هەبێت".

دوای ئەم لێدوانەی نەتانیاهۆ، ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا وتی "پەیوەندییەکی باشم لەگەڵ ئەردۆغان هەیەو پێموانییە بوونی تورکیا لەسوریا کێشە بێت".

وتیشی "پەیوەندییەکی نایابم لەگەڵ پیاوێک هەیە بەناوی ئەردۆغان، کەسێکی زۆر بەهێز و زیرەکە، من ئەردۆغانم خۆشدەوێت، ئەو منی خۆشدەوێت، ئەمەش میدیاکان توڕە دەکات، من پێمگوت تۆ ئەو کەسەی لەماوەی دوو هەزار ساڵدا کەسی دیکە نەیتوانی بیکات تۆ کردت، تۆ سوریات کۆنترۆڵکرد، ئەو شتەی بەدەستهێنا کەسی دیکە نەیدەتوانی. بەنەتانیاهۆم گوت پێویستە ئیسرائیلییەکان بەشێوەیەکی هێمنانە مامەڵە بکەن بۆ چارەسەرکردنی هەر کێشەیەک لەگەڵ تورکیا."

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×