ئەمڕۆ یەکشەممە، سیستمی پەیڕۆڵ کارا دەکرێت و دەست بە ئامادەکارییەکان بۆ لیستی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران و مووچەخۆران دەکرێت.
ئاوێنە: هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە، لە ڕۆژی یەکشەممەوە، سیستمی پەیرۆڵ کارا دەکرێت، بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی چوار.
دەشڵێت: لە ماوەی دوو بۆ سێ رۆژدا لیستی مووچەی مووچەخۆرانی شارستانی و سەربازی ئامادە دەکرێت و هیچ قورسییەک لە ئامادەکردنی لیستەکەدا نابێت.
بەوتەی ئەو بەرپرسە، “تەنیا لیستی خانەنشینی دەمێنێتەوە، ئەویش لەبەر ئەوەی فەرمانبەری نوێ خانەنشین دەبن بۆیە زوو تەواو نابێت”.