بەڕێوەبەریی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، رەزامەندی لەسەر كڕینی دەرمان و پێداویستی پزیشكی لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە دەرچوە، دەشڵێت، دەستمان بە کڕینی دەرمان کردوە و ئەگەر کێشەی نەختینە دروست نەبێت بەشێکی زۆری پێداویستییەکانمان پڕدەکاتەوە.
ئاوێنە: د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەریی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا لە رێگای تەندرەوە دەستمان بە کڕینی دەرمان و پێداویستی پزیشکی کردوە و ئەگەر کێشەی نەختینەمان بۆ دروست نەبێت، ئەوا دەتوانین بەشێکی زۆری پێداویستییەکانمان لە رێگایەوە دابین بکەین.
ئاماژەی بەوەشدا، رەزامەندی لەسەر کڕینی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە دەرچوە و لە ئێستادا لە وەزارەتی داراییە و لە دواتردا دەگاتە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان.
بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەربارەی کڕینی پێداویستیی تاقیگەکانیش وتی، پێشبینی دەکەین لە مانگی داهاتودا کڕینی پێداویستیی تاقیگەیان بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و تا مانگی داهاتوش لەرێگای چەند هەنگاوێکەوە رێگری دەکەین لەوەی پێداویستییان نەمێنن.