زەوی بەسەر فەرمانبەرانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە هەرێم دابەشدەکرێت
  2025-04-07       146       

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، رەزامەندی دراوە بە دابەشکردنی پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانیان لە ئۆفیسەکانی هەرێم.

ئاوێنە: کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، دوای بەرزکردنەوەی داواکارییەک بە سوودمەندبوونی فەرمانبەرانی ئۆفیسەکانی هەرێمی کۆمسیۆن، رەزامەندی درا بەو مەرجەی کە پێشتر ئەو فەرمانبەرانە لە وەرگرتنی زەوی سوودمەندنەبووبن.

ئەو فەرمانبەرانەی کۆمسیۆن کە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە پێکهاتوون لە 51 فەرمانبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم، 525 فەرمانبەری نووسینگەی هەڵبژاردنەکانی هەولێر، 640 فەرمانبەری ئۆفیسی سلێمانی و 412 فەرمانبەری ئۆفیسی دهۆک.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×