وتەبێژی پارتی دادو گەشەپێدان-ئاكپارتی رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیاو سەرۆكی حزبەكەیان لەگەڵ وەفدی دەم پارتی كۆدەبێتەوە.
ئاوێنە: عومەر چەلیک، وتەبێژی ئاكپارتی، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە دوای كۆبونەوەی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی پارتەكەی، لێدوانی بۆ رۆژنامەنوسان دا.
وتەبێژی ئاکپارتی لەبارەی وادەی دیداری ئەردۆغان و وەفدی دەم پارتی ئاماژەی بەوەدا كە لە دەم پارتییەوە داواكاری دیدار لەگەڵ ئەردۆغان-یان پێگەیشتوە، سەرۆكکۆماریش بە ئەرێنی لە بابەتەكە دەڕوانێت.
وتیشی، ئەردۆغان بەپێی دەرفەت، ڕۆژێک لەم هەفتەیەدا دیاری دەکات وەک وادەی دیدار لەگەڵ وەفدی دەم پارتی.