رەوتی هەڵوێست رایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە، كادری باڵای حزبەكەیان ئیسلام زێباری كە ئەفسەری سەربازییە، لەسەر هەڵوێستەكانی دەستگیركراوەو ئێستا لە بنكەی پۆلیسی ئاكرێیە.
ئاوێنە: رەوتی هەڵوێست لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"لەزنجیرەی هەنگاوە سیاسییە یەک لەدوای یەکەکانی دەسەڵات دژ بە هاوهەڵوێستانی رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی، ئەمڕۆ کادری باڵامان (ئیسلام زێباری)، کە ئەفسەری سەربازییە لە وەزارەتی پێشمەرگەو خاوەن دو بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە زانستی سەربازی و پەیوەندییە دیپلۆماسی و نێودەوڵەتییەکان لەسەر هەڵوێستەکانی دەستگیرکراوەو ئێستا لە بنکەی پۆلیسی ئاکرێیە، ماوەی ساڵێکە موچەو پلەکەشی ڕاگیرابو."
ئەوەشی خسۆتەڕو"لەرابردودا (ئیسلام زێباری) دەیان دۆسیەی لەسەر خراپی دۆخی پێشمەرگەو گەندەڵی لە سلکی سەربازی و بەحیزبیکردنی هێزی سەربازی بڵاوکردوەتەوە."
رەوتەكە وتوشیەتی"ئیسلام زێباری یەکێکە لە سەرکردەکانی ڕەوتی هەڵوێست لە بادینان؛ ئێمە ئەم دەستگیرکردنە بە کارێکی حزبی و دۆسیەیەکی سیاسی دەزانین و داواکارین (ئیسلام زێباری) ئازادبکرێت، هەروەها حزبی دەسەڵاتدار واز لەو رەفتارە نادیموکراسییانە بهێنێت."
دەقی راگەیەندراوەكە:
راگەیەندراوێک لە رەوتی هەڵوێستی نیشتمانییەوە
بۆ رای گشتی کوردستان
سەرجەم نوێنەرایەتی وڵاتان لەهەرێمی کوردستان
لەزنجیرەی هەنگاوە سیاسییە یەک لەدوای یەکەکانی دەسەڵات دژ بە هاوهەڵوێستانی رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی، ئەمڕۆ کادری باڵامان (ئیسلام زێباری)، کە ئەفسەری سەربازییە لە وەزارەتی پێشمەرگەو خاوەن دو بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە زانستی سەربازی و پەیوەندییە دیپلۆماسی و نێودەوڵەتییەکان لەسەر هەڵوێستەکانی دەستگیرکراوەو ئێستا لە بنکەی پۆلیسی ئاکرێیە، ماوەی ساڵێکە موچەو پلەکەشی ڕاگیرابو.
لەرابردودا (ئیسلام زێباری) دەیان دۆسیەی لەسەر خراپی دۆخی پێشمەرگەو گەندەڵی لە سلکی سەربازی و بەحیزبیکردنی هێزی سەربازی بڵاوکردوەتەوە.
ئیسلام زێباری یەکێکە لە سەرکردەکانی ڕەوتی هەڵوێست لە بادینان؛ ئێمە ئەم دەستگیرکردنە بە کارێکی حزبی و دۆسیەیەکی سیاسی دەزانین و داواکارین (ئیسلام زێباری) ئازادبکرێت، هەروەها حزبی دەسەڵاتدار واز لەو رەفتارە نادیموکراسییانە بهێنێت.
ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی
٢٠٢٥/٤/٦