وەزارەتی رۆشنبیری ناوی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی بڵاوکردەوە کە زەوییان پێدەدرێت
  2025-04-06       373       

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان ناوی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی سەر بە وەزارەتەکەی بڵاوکردەوە کە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان زەوییان پێدەدرێت.

ئاوێنە: وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ یەكشەممە، ناوی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی سەربە وەزارەكەی بڵاوكردەوە كە لە پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان زەوییان پێدەدرێت.

بەپێی ناوەكان كە دەست ئاوێنە كەوتون ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەی کە زەوییان پێدەدرێت بەپێی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەم جۆرەیە:

سلێمانی: 853 فەرمانبەر

هەولێر: 387 فەرمانبەر

دهۆک: 292 فەرمانبەر

ئیدارەی راپەڕین: 155 فەرمانبەر

ئیدارەی گەرمیان: 73 فەرمانبەر

هەڵەبجە: 50 فەرمانبەر

ئیدارەی سۆران: 45 فەرمانبەر

ئیدارەی زاخۆ: 16 فەرمانبەر

لیرە كلیك بكە بۆ بینینی سەرجەم ناوەكان

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×