وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ئامارێك له‌باره‌ی سه‌ربازه‌كانیان كه له شه‌ڕی غه‌ززه‌دا بریندار بوونه یاخود تووشی كێشه‌ی ده‌روونی بوونه‌ته‌وه، بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئاوێنە: ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، نزیكه‌ی 16 هه‌زار و 500 سه‌ربازییان له‌وه‌ته‌ی 7ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023ـوه بریندار بوونه یاخود تووشی گرفتی ده‌روونی بوونه‌ته‌وه و له نه‌خۆشخانه‌كانی ئیسرائیل چاره‌سه‌رییان وه‌رگرتووه.
وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، حه‌وت هه‌زار و 300 سه‌رباز ڕووبه‌ڕووی كێشه و گرفتی ده‌روونی بوونه‌ته‌وه.
له‌م باره‌وه، لیمۆر لوریا، سەرۆکی بەشی چاکسازیی وەزارەتەکە ڕایگەیاندووه، بریندارەکان ڕووبه‌ڕووی فشاری ده‌روونی و دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكی بوونه‌ته‌وه.
به پێی زانیارییه‌كانی وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل، 847 سه‌ربازیی ئیسرائیلی له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی غه‌ززه له 7ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023ـوه، كوژراون.