ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لەزاری بەرپرسێکی ئێرانییەوە رایگەیاند "ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران فەرمانی داوە هێزە چەکدارەکان بخرێنە حاڵەتی ئامادەباشی بەرزەوە، لەترسی هێرشی لەناکاوی ئەمەریکا".
ئاوێنە: بەگوێرەی سەرچاوەکەی رۆیتەرز، تاران ترسی ئەوەی هەیە تەنها دوو مانگی لەبەردەمدایە بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا، ئەگەر دانوستانەکان درێژە بکێشنو لەو ماوەیەدا نەگەنە رێککەوتن، ڕەنگە ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر ئێران.
ئەو بەرپرسە ئێرانییە بەئاژانسەکەی ڕاگەیاندووە "رێکنەکەوتن دەبێتە هۆی سەپاندنی سەرجەم سزا نێودەوڵەتییەکان بەسەر ئێراندا".