كۆشكی سپی هەواڵی هەڵپەساردنی باجە گومرگییەكان بۆ ماوەی 90 رۆژ رەتدەكاتەوە
  2025-04-07       218       
كارۆلاین لیڤیت، وتەبێژی كۆشكی سپی

وتەبێژی كۆشكی سپی ئەو هەواڵانە رەتدەكاتەوە كە باس لەوە دەكەن چاوەڕوان دەكرێت دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا باجە گومرگییەكان بۆ ماوەی 90 رۆژ هەڵپەسێرێت.

ئاوێنە: كارۆلاین لیڤیت، وتەبێژی كۆشكی سپی، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە لێدوانێكدا بۆ میدیای ئەمریكی رایگەیاند، سەرلەبەری ئەو هەواڵانە ساختەن كە گوایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، بیرلەوە دەكاتەوە جێبەجێكردنی باجە گومرگییەكانی سەر هاوردەی كاڵای وڵاتان بۆ ماوەی 90 رۆژ هەڵپەسێرێت.

لێدوانەكەی وتەبێژی كۆشكی سپی پاش ئەوە هات كە بەشێك لە میدیاكان بڵاویان كردەوە، چاوەڕوان دەكرێت ترەمپ، هەڵپەساردنی باجە گومرگییەكان بۆ ماوەی 90 رۆژ، رابگەیەنێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×