نەتانیاهۆ: نامانەوێت سوریا لەلایەن تورکیاوە کۆنتڕۆڵ بکرێت
  2025-04-07       282       
نەتانیاهۆ - ترامپ

نەتانیاهۆ لەکۆشکی سپی لەگەڵ دۆنالد ترامپ کۆبوونەوە، دوای کۆبوونەوەکە نەتیاهۆ وتی "ئێمە نامانەوێت سوریا لەلایەن تورکیاوە کۆنترۆڵ بکرێت، ناشمانەوێت تووشی ململانێ‌و ناکۆکی بین لەگەڵ تورکیا".

 

ئاوێنە: نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، کە لەکۆشکی سپی میوانداری کرا، ئەو رایگەیاند "لەگەڵ سەرۆک ترامپ باسمان لەوە کرد کە دەتوانین چی بکەین بۆ ئەوەی لەسوریا ڕووبەڕووی تورکیا نەبینەوە، ئێمە نامانەوێت لەگەڵ تورکیا ناکۆک بین".

نەتانیاهۆ ئاماژە بەوەش کرد داوای هاوکاریان لەترامپ سەرۆکی ئەمریکا کردووە بۆ ئەوەی تووشی ململانێ نەبن لەگەڵ تورکیا، ئەو وتی "قسەکردن دەربارەی پەیوەندییەکانی ئەنقەرەو تەلئەبیب لەکاتی کۆبوونەوەکەماندا لەگەڵ سەرۆک ترامپ هاتە ئاراوە، ئێمە نامانەوێت سوریا لەلایەن تورکیاوە کۆنتڕۆڵ بکرێت، بەڵام ناسمانەوێت ململانێمان لەگەڵ تورکیادا بۆ دروست ببێت".

وتیشی "تورکیا وڵاتێکە پەیوەندییەکی گەورەی لەگەڵ ئەمریکا هەیە، سەرۆک ترامپ پەیوەندییەکیباشی  لەگەڵ سەرۆکی تورکیا هەیە، باسمان لەوە کرد کە چۆن دەتوانین بەشێوازی جۆراوجۆر ڕێگری لەم ململانێیە بکەین‌و خوازیارین سەرۆک ترامپ هاوکاریمان بکات".

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×