عەلی حەمەساڵح: هاوڕێمان "ئیسلام زێباری" لە ئاكرێ دەستگیركرا
  2025-04-06       332       

عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست رایگەیاند، ئیسلام زێباری، چالاكوان و ئەندامی رەوتەكەیان لە ئاكرێ دەستگیركراوە.

ئاوێنە: عەلی حەمەساڵح، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی"هاوڕێمان ئیسلام زێباری لە ئاکرێ دەستگیکراوە."

وتوشیەتی"ئەمە بەفشارو کارێکی سیاسی دەزانین. پێویستە ئازادبکرێت."

ئیسلام زێباری لەدوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا، كاندیدی رەوتی هەڵوێست بو لەسەر بازنەی دهۆك، بەڵام سەركەوتنی بەدەست نەهێنا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×