وادەی هاتنی شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین بۆ هەرێم ئاشكرا كرا
  2025-04-06       496       

شارەزایەكی كەشناسی ڕایگەیاند، ئەگەر هەیە کۆتایی ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی لاوازی بارانبارین بە بڕی جیاواز بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و گەرمیان بگرێتەوە.

ئاوێنە: سیروان ساڵح شارەزای بواری كەشناسی لەبارەی هاتنی شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین بۆ ناوچەكانی لە فەیسبوكی خۆی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەهۆی کاریگەری ناوچەیەکی پەستان نزمی خەماسینی هاتوو له باکووری ئەفریقیاوە، پێشبینیی دەکەین لە سبەینێ دووشەممەوە پلەکانی گەرمی چەند پلەیەک بەرزببنەوە و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ کاریگەری بەردەوام بێت.

دەشڵێت، ڕۆژی چوارشەممە بەرزترین کاریگەریی شەپۆلە خەماسینیەکە دەردەكەوێت و ئەگەرهەیە بەرزترین پلەکانی گەرمی لە دەشتاییەکانی گەرمیان بگاتە ٣٤ تا ٣٥ پلەی سەدی و لە ناوچە شاخاویەکانیش بگاتە ٢٥ تا ٣٠ پلەی سەدی.

باسی لەوەشكردووە، ئەگەر هەیە کۆتایی هەفتە شەپۆلێکی لاوازی بارانبارین بە بڕی جیاواز بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و گەرمیان بگرێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×