پزیشكیان: ئێمە دانوستانمان دەوێت بەڵام بە زەلیلی نا
  2025-04-07       133       

مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی بەدوای شەڕو بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمییەوە نییە، بەڵكو دانوستانی دەوێت بەڵام بە زەلیلی نا.

ئاوێنە: مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران، لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ نوێنەرانی حزب و رێكخراوەكانی وڵاتەكەی، رایگەیاند،"ئێمە بەدوای شەڕ و بۆمبی ئەتۆمیدا ناگەڕێین، بەدوای دانوستاندا دەگەڕێین، بەڵام ئەمریکییەکان دەبێ بیسەلمێنن کە ئەوانیش بەدوای دانوستاندا دەگەڕێن."

سەرۆك كۆماری ئێران وتیشی"ئێمە باوەڕمان بە دانوستان هەیە، بەڵام بە زەلیلی نا. ئێمە لەگەڵ هەمو جیهان دانوستان دەکەین و لەگەڵ کەسدا هیچ شەڕێکمان نییە، بەڵام ملکەچ و زەلیل نابین و دانوستان بە هەر نرخێک بێت، نایكەین."

راشیگەیاند: "ئێمە بەدوای شەڕ و نائارامی و بۆمبی ئەتۆمیەوە نین. ئیتر چۆن دەتوانین دونیا دڵنیا بکەینەوە؟ ئێمە بەدوای دانوستاندا دەگەڕێین، بەڵام ئەوانیش دەبێ بیسەلمێنن کە بەدوای دانوستاندا دەگەڕێن. ئەوەی کە ئێران مەبەستی نییە توانا ئەتۆمییەکانی بۆ مەبەستی شەڕ بەکاربهێنێت، تەنیا بۆچونی من نییە، بەڵکو فەتوای ئایینییە کە لەلایەن ڕێبەری باڵای ئێرانەوە دەرچوە."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×