وەزارەتی کارەبا: سیستەمی وزەی خۆر لە رووکەشی بینا و پەنجەرەکاندا جێگیردەکەین
  2025-04-07       182       

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سیستەمی وزەی خۆر لە رووکەشی بینا و پەنجەرەکاندا جێگیردەکەین.

ئاوێنە: ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دیدارێکی نێوان کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ کۆمپانیایەکی تایبەت بە پڕۆژەی وزەی خۆر، باس لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی جێگیرکردنی سیستەمی وزەی خۆر لە رووکەشی بینا و پەنجەرەکاندا کراوە.

وەزارەتی کارەبا ئەوەشی خستەڕوو، پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە رووی ئابوریی و ژینگەییەوە سوودی زۆریان هەیە، لە رێگای بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای نوێ، رێنماییەکانی وەزارەت لەبارەی هاندان و کارئاسانی بۆ دانانی سیستەمی وزەی خۆر خرایەڕوو.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×