ئەو جوتیارە كوردەی كە سەربازێكی ملپێچەكەی راكێشا: بە كەفالەتی دو ملیۆن دینار ئازادكرام
  2025-03-17       325       

ئەو جوتیارە كوردەی ناوچەی سەرگەڕان كە لەلایەن سەربازێكی عێراقییەوە پەلاماردراو ملپێچەكەی ملی راكێشرا دەڵێت، لەسەر ئەوەی گوایە سوكایەتی بە سەربازە عێراقییەكە كردوە، ئەمڕۆ چوەتە بەردەم دادوەر و بە كەفالەتی دو ملیۆن دینار ئازادكراوە.

ئاوێنە: محەمەد ئەمین، جوتیارە كوردەكە، دوای هاتنە دەرەوەی لە دادگای دوبز لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان وتی، لەسەر سكاڵای ئەو سەربازە كە تۆمەتباری كردوە بەوەی "جوێن"ی پێداوەو سوپای عیراقی بە سوپایەكی "تائیفی" ناوبردوە، ئەمڕۆ چوەتە دادگاو دادوەر بە كەفالەتی دو ملیۆن دینار ئازادی كردوە.

محەمەد ئەمین لە لیدوانەكەیدا جەختیكردەوە "من جنێوم نەداوە، ئەوە لە من ناوەشێتەوە، بەڵكو ئەو ملپێچەكەی خستبوە ملم و خەریك بو دەخنكام، هەناسەم بۆ نەدەدرا."

وتیشی، "چوار سەرباز شایەتی درۆیان لەسەر من داوە و دوای یەكلاییبونەوەی دۆسییەكەم سكاڵایان لەسەر تۆمار دەكەم."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×