وتەبێژی حكومەتی هەرێم: سبەی لیستی موچەی مانگی سێ بۆ بەغدا دەنێردرێت
  2025-03-17       195       

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیستی موچەی مانگی 3 ئامادە کراوە و سبەی سێشەممە بۆ بەغدا دەنێردرێت.

ئاوێنە: پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە میدیای پارتی راگەیاند،"سەرۆکوەزیران باوەڕی وایە پێویستە سەرجەم کێشەکان لە ڕیشەوە چارەسەر بکرێن، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بەو دیدگایە کار دەکات."

جەختیشی كردەوە "ئەگەر بەغدا بیانوشمان پێ بگرێت، شەش بۆ حەوت ڕۆژێکمان لەبەردەست دەبێت بۆ چارەسەرکردن، بۆیە هیچ هۆکارێک نابێت بۆ نەناردنی موچە."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×