سوپای ئیسرائیل  هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەزە دەستپێکردەوە
  2025-03-18       275       

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، دوای نزیکەی دوو مانگ لەئاگربەست، هێرشی بەرفراوانیان بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکردووەتەوە.

 

ئاوێنە: سوپای ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ مارس، هێرشە بەرفراوانەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکردەوە، ئەمەش دوای نزیکەی دوو مانگ لەجێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ بزوتنەوەی حەماس لە ١٩ی کانونی دووەم.

سەرچاوە فەلەستینییەکان ئاماژە بەوە دەکەن ژمارەی کوژراوانی ئەو هێرشانە ٣٠٠ کەسی تێپەڕاندووە. ترسی ئەوە هەیە ژمارەی گیانلەدەستدان و برینداران زیاتر بێت.

ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند "ئەگەر حەماس هەموو بارمتەکان ئازاد نەکات، دەرگای دۆزەخ بەڕووی غەززەدا دەکرێنەوە".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×