2025-03-18   2576     
کۆبوونەوەی پەیەدە و ئەنەکەسە بە ئامادەبوونی مەزڵووم عەبدی
فەرماندەى گشتیی (هەسەدە) رایدەگەیەنێت، کۆبونەوەى نێوان پەیەدە و ئەنەكەسە ئەرێنی بووە و هەردوولا بۆ یەکڕیزیی کورد هاوهەڵوێست بوون.
ئاوێنە: مەزڵوم عەبدی، فەرماندەى گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لەبارەى کۆبونەوەکەى نێوان ئەنەکەسە و پەیەدە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت "کۆبونەوەى نێوان پارتی یەكێتی دیموكات (پەیەدە) و ئەنجومەنی نیشتیمانی كورد لە سوریا (ئەنەکەسە) ئەرێنی بوو".
دەشڵێت "بۆ یەکڕیزیی کورد لە سوریا پەیەدە و ئەنەكەسە هاوهەڵوێست بوون و یەكەم هەنگاویان بۆ یەکڕیزی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان ناوە".
بەوتەی فەرماندەى گشتیی (هەسەدە)، لەپێناو دروستکردنی سوریایەکی دیموکرات و فڕەڕەنگ هەموو لایەنە کوردییەکان یەکدەنگ دەبن.