فوئاد حسێن ئاماژە بەوە دەکات پەیوەندییەکانیان لەگەڵ لایەنی ئەمریکی بەردەوامە، ئەو دەڵێت "ئیسرائیل بەنیاز بووە زنجیرەیەک هێرش بکاتە سەر عێراق".
ئاوێنە: فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بە میدیای فەرمی حکومەتی عێراقی راگەیاندووە، " پەیوەندییەکانمان لەگەڵ لایەنی ئەمریکی بەردەوامە و پێویستمان بەکارکردنە لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا، داواکراوە لە ئەمساڵدا خولێکی دیکەی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا بەڕێوەبچێت، هەروەها ئەمریکاش داوای لە عێراق نەکردووە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران ببچڕێنێت".
وەزیری دەرەوەی هەرێم ئاشکرایکرد، "لەبارەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق پەیاممان پێگەیشتووە، کە ئاماژە بوون بۆ دەستپێکردنی زنجیرەیەک هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق، بەڵام لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی دیکە سەرکەوتووبووین لەدوورخستنەوەی عێراق لە هێرشەکان".
ئاماژەی بەوەکرد، "دوای رووخانی رژێمی سوریا داعش چەک و تەقەمەنی زۆری دەستکەوتووە، ئەمەش مەترسی لەسەر عێراق و سوریا دروستدەکات".