2025-03-16   2856     
وێنه به‌ناوبانگه‌كه‌ی راگه‌یاندنی كوردی: سۆزان‌و رۆشنا له‌کاتی کۆڕه‌وه‌که‌دا - سۆزان‌و رۆشنا ئێستایان
ئا: شه‌هێن حه‌مه‌نوری
رۆژنامەی ئاوێنە - ژمارە ٣٧١
ئه‌و كاته‌ی رژێمی به‌عس له‌ساڵی 1988دا كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات، رۆشنا هێشتا له‌دایك نه‌ببوو، به‌ڵام ئه‌م كیژه‌و سۆزانی خوشكه گه‌وره‌ی به‌هۆی "وێنه به‌ناوبانگه‌كه"یانه‌وه ئێستا بوونه‌ته یه‌كێك له‌سیمبوله دیاره‌كانی ئه‌و كاره‌ساته.
زۆربه‌مان ئه‌و وێنه‌یه‌مان لا نامۆ نییه كه له‌كاتی باسكردنی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا، ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی كوردی بڵاویده‌كه‌نه‌وه، وێنه‌ی ئه‌و دوو خوشكه‌ی كه یه‌كێكیان له‌كۆڵی ئه‌ویتریاندایه‌و له‌پشتیانه‌وه هه‌ڵه‌بجه نوقمی دوكه‌ڵ بووه. ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت هیچ ده‌زگایه‌ك نه‌یپرسی كه راستیی ئه‌م وێنه‌یه چییه؟ ئه‌گه‌ر راسته، كوا وێنه‌گره‌كه‌ی؟ ئه‌ی چاره‌نووسی ئه‌م دوو كیژه ته‌نیایه به‌كوێ گه‌یشت؟
سۆزان كاكه ره‌زاو رۆشنا كاكه ره‌زا پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌م چیرۆكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان نه هه‌ڵه‌بجه‌یین‌و نه ته‌نانه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌شیان بینیوه. ئه‌وان ئێستا كه دانیشتووی یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كانی شاری سلێمانین، چیرۆكی راسته‌قینه‌ی وێنه‌كه‌ی خۆیان باش بیرنه‌ماوه، هه‌ڵبه‌ت رۆشنا كه ئه‌و كات شیره‌خۆره‌یه‌كی دوو ساڵانه بوو، جگه له‌زه‌رده‌خه‌نه، هیچی دیكه‌ی نه‌بوو بیڵێت.
راستیی ئه‌م چیرۆكه 22 ساڵه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و رۆژه‌ی كه وه‌ك سۆزان بیری دێت‌و ده‌ڵێت گوێم لێ‌بوو وتیان "سه‌دام هات". 2/4/1991 رۆژی كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌لی كورد بۆ سنوره‌كانی ئێران‌و توركیا، كه ئه‌و كات سۆزان ته‌نها نۆ به‌هار ته‌مه‌نی بوو.
رۆشنا كه ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی زانكۆی ته‌واوكرد، ده‌ڵێت "ته‌نانه‌ت هاوڕێكانی زانكۆشم باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد كه ئه‌و وێنه‌یه منم‌و به‌كۆڵی خوشكه‌كه‌مه‌وه‌م"، تا دواجار وتویه‌تی"گاڵته‌م كرد من نیم".
ئه‌و نیگه‌رانه له‌وه‌ی كه ئه‌م وێنه‌یه به‌به‌رده‌وامی به‌هه‌ڵه له‌راگه‌یاندنه‌كاندا بڵاوده‌بێته‌وه‌و ئاماژه به‌وه ده‌دات كه "وێنه‌كه‌مان له‌كتێبی كۆمه‌ڵایه‌تی پۆلی چواری بنه‌ڕه‌تیشدا خراوه‌ته پاڵ بابه‌تی كاره‌ساته‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه".
سێوه كه دایكی ئه‌م دوو خوشكه‌یه، ئه‌و چیرۆكه تاڵه وا ده‌گێرێته‌وه كه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌وكاته‌دا منداڵێكی ساوای هه‌بووه، به‌ناچاری رۆشنایان كردووه‌ته كۆڵی سۆزانه‌وه‌و به‌پێ به‌ره‌و سنوره‌كانی ئێران رۆیشتوون. ناوبراو ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هه‌رچه‌نده جله‌كانی دوو كچه‌كه‌ی قوڕایبوون، به‌ڵام ئه‌و جلانه‌ی بۆ جه‌ژن بۆ كردبوون‌و ده‌ڵێت "زانیم جه‌ژنه‌كه‌مان به‌خۆشی ناكه‌ین، بۆیه جله‌كانم كرده به‌ریان‌و رامانكرد".
سێوه وه‌ك ده‌یگێڕێته‌وه كه "ئه‌و وێنه‌یه له‌گوندی كانی پانكه‌ی نزیك عه‌ربه‌ت گیراوه"، به‌ڵام نه‌یزانیوه وێنه‌گره‌كه‌ی كێیه. سێوه ده‌ڵێت "كه له‌ره‌وه‌كه گه‌ڕاینه‌وه ئه‌م وێنه‌یه‌مان له‌بازاڕ به‌رچاو كه‌وت‌و كڕیمان"، ته‌نانه‌ت كه له‌و ماوه‌یه‌دا دراوێكی كوردی بۆ جوانیی له‌بازاڕه‌كاندا بڵاوبووه‌ته‌وه، له‌دیوێكی وێنه‌ی ئه‌م دوو كچه دانراوه‌و له‌دیوه‌كه‌ی تریشی وێنه‌ی مسته‌فا بارزانی، سێوه به‌پێكه‌نینه‌وه ده‌ڵێت "دراوسێیه‌كمان پێیوتم ئیتر چیته‌وێت وێنه‌ی كچه‌كانت له‌گه‌ڵ بارزانیدایه".
سۆزان كه ئێستاش ته‌ماشای ئه‌و وێنه‌یه ده‌كات، پێی سه‌یره توانیوێتی به‌و باران‌و سه‌رمایه بڕوات‌و خوشكه‌كه‌شی به‌كۆڵیه‌وه بێت، سۆزان ده‌ڵێت "هیوادارم له‌مه‌ولا وێنه‌كه‌مان له‌باسی كۆڕه‌وه‌كه‌دا بڵاوبكرێته‌وه نه‌ك هه‌ڵه‌بجه".

وێنه به‌ناوبانگه‌كه‌ی راگه‌یاندنی كوردی