لەسەر هەڵكوتانە سەر كافتریایەك لە سلێمانی، فەرمانی دەستگیركردن بۆ "زانا خالید خولەسور" دەرچو.
ئاوێنە: دادگای لێكۆڵینهوهی سلێمانی بهپێی مادهی 405ی یاسای سزادانی عێراقی، فهرمانی دهستگیركردنی بۆ زانا خالید خولهسور كه پیشهی ئهفسهره، دهركرد.
دەرچونی فەرمانی دەستگیركردنی ناوبراو لەسهر هەڵكوتانە سەر كافیتریایهكە له گهڕهكی چوارچرا كە تەقەی تێدا كردوە.

روداوەكە شەوی رابردو رویدا، ئەمڕۆ یەكشەممە، پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، یەکێک لە تۆمەتبارەکان بەنوای (ز. ح. ع.) خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کردو دەستیش گیرا بەسەر چەکێک لەجۆری دەمانچەی تورکی كە لە ئێستادا ئەو تۆمەتبارە بە بڕیاری دادوەر راگیراوە.

پۆلیسی سلێمانی وتیشی، هێزەکانمان بەردەوامن لە گەڕان بۆ دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەی تر کە لەلایەن دادوەرەوە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە.