بڕیارە لەم هەفتەیەدا كۆبوونەوەی لوتكە لەنێوان یەكێتی و پارتی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم بەڕێوەبچێت.
ئاوێنە: د.مەجید حەمەئەمین، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا وتی "وەفدی دانوستانكاری یەكێتی و پارتی لە ٪٩٠ـی كارەكانی تایبەت بە نوسینەوەی رەشنوسی حكومڕانییان لە هەرێمی كوردستان تەواوكردووە".
وتیشی "ئەو بەشەی تائێستا تەواونەكراوە، پێویستی بە كۆبوونەوەیەكی لوتكە لەنێوان سەرۆكی یەكێتی و سەرۆكی پارتی یان جێگرەكەی هەیە، ئامادەكاریش كراوە و بڕیارە ئەم كۆبوونەوەیە بەڕێوەبچێت".
بڕیارە لەم هەفتەیەدا كۆبوونەوەی لوتكە لەنێوان یەكێتی و پارتی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم بەڕێوەبچێت.
د.مەجید حەمەئەمین ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، وەفدی دانوستانكاری یەكێتی و پارتی لە 90%ـی كارەكانی تایبەت بە نووسینەوەی رەشنووسی حكومڕانییان لە هەرێمی كوردستان تەواوكردوە.
وتیشی، ئەو بەشەی تاوەکو ئێستا تەواونەكراوە، پێویستی بە كۆبوونەوەیەكی لوتكە لەنێوان سەرۆكی یەكێتی و سەرۆكی پارتی یان جێگرەكەی هەیە، ئامادەكاریش كراوە و بڕیارە ئەم كۆبوونەوەكە بەڕێوەبچێت.