سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی رایگەیاند، لەكۆبونەوەكەی نێوان بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی حزبەكەی و مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتدا، "چۆنێتی بەڕێوەبەردنی حوكمڕانی داهاتوی هەرێم" و "زۆر پرسی ستراتیژی" تاوتوێ كراون و دەشڵێت، "ئەو لێكتێگەیشتنە دەبێتەهۆی راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمڕانی".
ئاوێنە: سەعدی پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان ئاماژەی بەوەدا، كۆبونەوەكەی سەرۆكی یەكێتی و سەرۆكی حكومەت گرنگی زۆری بۆ ئەو پرسانە هەیە كەتا ئێستا چارەسەر نەكراون.
وتیشی، "لەكۆبونەوەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم، زۆر پرسی گرنگی ستراتیجی و چۆنێتی بەڕێوەبەردنی حوكمڕانی داهاتوی هەرێمی كوردستان تاوتوێ كران، كە بێگومان ئەو لێكتێگەیشتنە دەبێتەهۆی راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمڕانی".
ئەوەشی خستەڕو"ئەو پرسانەی لەكۆبونەوەكەدا هەردولا لەسەری رێككەوتون لەداهاتودا ئاڕاستەی وەفدی هەردولا دەكرێن و بڕیاری كۆتاییان لەبارەوە دەدرێت".