تورکیا کۆمەڵکوژی لەکۆبانی ئەنجامدا: خێزانێکی نۆ کەسی شەهید بوون
  2025-03-17       340       

 ئاوێنە، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕاگەیاند: ژمارەی شەهیدانی مەدەنی کە لەهێرشێکی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر ناوچەی نێوان گوندەکانی قومجی و بەرخ بۆتان لەباشووری کۆبانی کوژراون بۆ نۆ کەس لەبنەماڵەیەک بەرزبووەتەوە، ئەمە جگە لەوەی دوو برینداری دیکەش لەهەمان خێزانن.

لە کاتژمێرەکانی درەنگانی شەوی یەکشەممەدا، فڕۆکەیەکی داگیرکەری تورکیا بۆردوومانی باشوری کۆبانێ کرد، خێزانێک کە لە بواری کشتوکاڵدا کاردەکەن، کە ئەندامانی خێزانەکە پێکدێن لە "ئاهین عوسمان عەبدۆ، دیجلە عوسمان عەبدۆ، دلۆڤان عوسمان عەبدۆ، یاسر عوسمان عەبدۆ، عەزیزا عوسمان عەبدۆ، ساڵحا عوسمان عەبدۆ، ئاڤێستا عوسمان عەبدۆ، عوسمان بەرکاڵ عەبدۆ (باوک)، و غەزالا عوسمان عەبدۆ (دایک)" شەهید کران. هەروەها ڕۆنیدا عوسمان عەبدۆ و نارین عوسمان عەبدۆش برینداربوون و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×